>
Fa
  |  
Ar
  |  
En
ئامێره مۆسیقاییه کان و زمانی مۆسیقایی له شیعری مه وله ویدا
نویسنده
یعقوبی محمد
منبع
همايش بينالمللي هورامان؛ جهاني شدن، فرهنگ و توسعه پايدار - 1401 - دوره : 1 - همایش بینالمللی هورامان؛ جهانی شدن، فرهنگ و توسعه پایدار - کد همایش: 01220-85727 - صفحه:0 -0
چکیده
پوختەی وتاریه ک له و تایبه تمه ندییانه ی له گه ڵ خوێندنه وه ی شیعری مه وله ویدا زۆر به رچاو ئه که وێت مۆسیقا و نێوی ئامێره مۆسیقاییه کانه که ڕوونتر و قووڵتر له دیوانه شیعرییه که ی چاوده که یت ده بینیت ئه و وشانه ی پێوه ندییان به مۆسیقاوه هه یه ئێجگار زۆرو زه به نده ن. مۆسیقا وه ک دیارده یه کی کولتووری و له هه مان کاتدا وه ک زانستێک که له فارابی به دواوه وه ک زانست چاوی ڵێکراوه، پێوه ندییه کی ئه وتۆی له گه ڵ ژیانی مرۆڤدا هه بووه و کارتێکردنێکی زۆری له سه ر ژیان به گشتی و له سه ر زمانی شیعری شاعیران چه وه ک وشه و چه وه ک ماناو چه به مۆسیقایی کردنی وشه و ڕسته کان به تایبه ت هه بووه و هه ر به م پێیه مه و له وی وه ک ئامراز و ئامێرێک بۆ سووکنایی دڵ و ده روون و بو به بادانی خه مه کان و وه ک به مۆسێقاکردنی وشه کان و جوانیناسانه کردن و شیعراندنیان له مۆسیقایه کی ناوه کیدا و ناواخنێکی هاوته ریب له گه ڵ ئه مانه دا، دۆخ و فه زایه کی هه زار ره نگ و شیرین و هه ست بزوێن ئه خوولقێنێت که خوێنه ر له نه ستیدا و بێ خۆئاگایی پێش له وه ی به ره و ماناکان و ناوه-ڕۆکی واتایی رابکشێت خۆی له زه ریایه کی قووڵی جوانی و مۆسیقادا ده بینێت. مه وله وی به چه ن پاتکردنه وه ی که-ره سته مۆسیقاییه کان له شیعره کانیدا وه ک سه متوور، نه ی، ده ف، ساز وه ک ناوێکی گشتی، ته مبوور، تار و زۆر وشه ی دیکه که پێوه ندییان له گه ڵ مۆسیقا و ئامێره مۆسیقاییه کان هه یه ئه سه لمێنێت مۆسیقا له نیگای ئه ودا گرینگییه کی زۆری هه بوه و ئه میش هاوده مییه کی نه بڕاوه ی له گه ڵ مۆسیقا و ئامێره کانی هه بوه و تا ڕاده یه کی زۆر ئه توانین بڵێین زمانه شیعرییه که یشی وه ک مۆسیقا دائه ڕژێنێت و مۆسیقای ده ره کی و ناوه کی شیعره کانی وه-ک دیمه نێکی ڕازاوه ی سه دان ڕه نگی سرنج ڕاکێش هه مۆ ڕۆحێک عاشقی دیتن و بیستنی خۆی ده کات. له م وتاره دا باس له دوو بابه تی گرینگ له شیعری مه وله ویدا ئه کرێت: یه که م ئامێره مۆسیقاییه کان و کارتێکردن و جۆری به-کارهێنانیان له شێعری مه وله ویدا و دووهه م زمانی مۆسیقایی و چه شنه کانی مۆسیقای شیعری له زمانی مه وله-ویدا ئه خرێته به ر باس و لێکۆڵینه وه. میتۆدی ئهم توێژینهوه میتۆدی وهسفی-شیکارییه. توێژینه وه ی شیعره-کانی مه وله وی ئه وه ی سه لماند ئامێره مۆسیقاییه کان به شێکی زۆرینه و دانه بڕاوه ی زمانی شیعری مه وله وییه و هاوڕی له گه ڵ ناوهێنانیان زمانه که یش بۆن و چێژی مۆسیقا به خۆ ئه گرێت، ئاگامه ندی زانستیانه و زاڵ بوونی به سه ر مۆسیقادا بووه ته هۆی به کارهێنانی زمانێکی مۆسیقایی له شیعره کانیدا.
کلیدواژه
مەولەوی، مۆسیقا، ئامێرەمۆسیقاییەکان، زمانی-مۆسیقایی، مۆسیقای شیعری
آدرس
, iran
پست الکترونیکی
yaaghobim@yahoo.com
musical instruments and musical language in molvi poetry
Authors
Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved