>
Fa   |   Ar   |   En
   بنه ماکانى زاراوە ی هەورامی: مادی، ئه ویستایی، یان ...؟  
   
نویسنده میرانی جبار ,ویسی هیوا
منبع همايش بين‌المللي هورامان؛ جهاني شدن، فرهنگ و توسعه پايدار - 1401 - دوره : 1 - همایش بین‌المللی هورامان؛ جهانی شدن، فرهنگ و توسعه پایدار - کد همایش: 01220-85727 - صفحه:0 -0
چکیده    پوختەی وتار:لەم وتارەدا، ئەم گریمانه دەسەلمێنین که زمانه کۆنەکانی ئەوێستا و مادی سەر به خێزانی ئێرانی دوو زمانی جیاواز نین؛ بەڵکو هەر دوو هەر یەک زمانن. هەروەها ڕوونی دەکەینەوە کە زمانه کۆنەکانی زنجیره چیاى زاگرۆسیش له ڕووی دیاردەی دەنگسازی، وشەسازی، ڕستەسازی و بگرە واتاسازیشەوە، کاریگەرییەکی زۆریان له سەر ئەم بنەماى زمانی کوردیەی ئێستا بە هەورامیشەوە واته ئەویستا - مادی داناوه. ئەم زمانە دوای دەسەڵاتی مادەکانیش لە پانتایی وڵاتی ماددا بە هەندێ جیاوازییەوە لە سەر ناوی پاڵەوی هەر باو بووە و تەنانەت هەڵبەستیشی پێ وتراوە کەچی ئێستاکانێ بە کەمترین گۆڕانەوە لە زار و زاراوە کوردییەکاندا بەتایبەت لە هەوراماندا بەهۆی چیا سەرکەش و رێگاوبانە ئەستەمەکانییەوە ماوەتەوە. بو ئەم مەبەسته هەندی بەڵگەی زمانەوانی و بیروڕای زمانەوانه سەردەمەکان مێژوونووسانی سەردەمی دوای ئیسلام رێک دەخەین که ئاماژەیان بەم باس و بابەته کردووه؛ هەروەها ئەم توێژینەوه راستەوخۆ ئەم ئەنجامەی لێ دەکەوێتەوه که زاراوەکانی کوردی نوێ بە هەورامیشەوە پاشماوەی زمانەکانی کۆنی ئەویستا و مادی و زمانانی نەتەوەکانی ڕیزەچیای زاگرسن کە دواتر بە وتەی مێژوونوسان لە ژێر نێوی پەهلە لە وڵاتی ماددا ڕەوتی مێژووی خۆیان ئەبڕن و هەڵبەستوانان لە تەواوی خاکی ماددا هۆنراوەیان پێ ئەڵێن و ئورمەنانبێژان و گۆرانیبژان لە کۆڕی شادیدا ئەیڵێنەوە کەچی لە لای کوردان بە گۆران ناوبانگ دەرئەکەن و لە هەوراماندا لە سەر زاری خەلک ئیستاش ئەبیسترێن.
کلیدواژه سه ر وشەکان: هەورامی، ئه ویستایی- مادی، زاگروسی، پاڵەوی، گۆران
آدرس , iran, , iran
 
   the foundation of hawrami dialect: median, avestan or ...?  
   
Authors
  
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved