|
|
مێژووی بڵاوبونەوەی رێبازی نەقشبەندی لە ناوچەی هەورامان
|
|
|
|
|
نویسنده
|
ئازاد ئەنوەر کەیوان ,دێوانە حەمەد ئەبوبەکر
|
منبع
|
همايش بينالمللي هورامان؛ جهاني شدن، فرهنگ و توسعه پايدار - 1401 - دوره : 1 - همایش بینالمللی هورامان؛ جهانی شدن، فرهنگ و توسعه پایدار - کد همایش: 01220-85727 - صفحه:0 -0
|
چکیده
|
پوختەى توێژینەوەیەکێک لە ڕووداوە مێژووییەکانی ناوچەی هەورامان، گەیشتن و بڵاوبوونەوەی ڕێبازی نەقشبەندی بووە پێی. (نەقشبەندى) وەک ڕێبازێکی سۆفیگەری ئایینی لە ئیسلامدا، کە دوای ناسینی ناوچەکەو ئاشنابوون پێی، هەوڵیدا بە یەکێک لە مەڵبەندە گرنگەکانی خۆی بزانێت و سوود لە سروشت و خەڵکەی ببینێت و لەگەڵیدا بگونجێت، تا باشتر لێ بمێنێتەوەو بەقازانجی رێبازەکەو تەنانەت سروشتی ناوچەکەو خەڵکەکەی تەواوبێت. لەبەرامبەردا سروشتی ناوچەکەو خەڵکەکەشی خزمەتێکی باشیان بەو رێبازە کردو گوند و شارو ناوچەکانی بۆ واڵاکردن. ئەوەش وایکرد، پەیڕەوانێکی باش لە دەوری کۆببنەوە. جیاواز لەوانەش خودی ڕێبازەکە بەهۆی شێخانی تەریقەتەکەو خەلیفەو موریدانی، ژینگەیەکی ئارامیان بۆ ناوچەکە دروستکردو کارێکیان نەکرد بەهۆی رێبازەکەیانەوە، ناوچەکە دوچاری کێشەو ناکۆکی و لێکترازان بێت، تادواجار بەزیانی ناوچەکەو خەڵکەکەو تەنانەت ڕێبازەکەشیان تەواوبێت. لەم سۆنگەوە، دەستمان دایە توێژینەویەکی زانستی بۆ کۆنفڕانسی نیودەوڵەتی هەورامانناسی زانستگای ڕازی شاری کرماشانی کۆماری ئیسلامی ئێران. توێژینەوەکەشمان لە دەروازەیەک و دوو تەوەر پێکهاتووە. دەروازەکەمان بۆ چەمک و واتاو مێژووی دەرکەوتنی رێبازی نەقشبەندی داناوە. تەوەری یەکەمیش بۆ بڵاوبوونەوەی رێبازەکە بە ناوچەی هەورامان و هەڵوێستی خەڵکی هەورامان لەمەڕ هاتنی ئەو رێبازە دیاریکراوە. دوا تەوەریش، کە تەوەری دووەمە، بۆ پێگەی رێبازەکە لەناوچەی هەورامان و رۆڵی ناوچەکە لەمەڕ بەهێزبوون و زیاتر ناساندنی رێبازەکە بەجیهانی ئیسلامی و دەرەوەی تەرخانکراوە. بەوهیوایەی ئەم کارەمان کە دوای گەڕان و بەروارودی چەندین سەرچاوە بەچەندین زمانی جیاجیا بەرهەم هاتووە، کەلێنێکی زانستی لەڕۆژانی کۆنفڕانس پڕبکاتەوە. خوداش لەوکارەدا یارو پشتیوانمان بێت.
|
کلیدواژه
|
هورامان
|
آدرس
|
, iran, , iran
|
پست الکترونیکی
|
abubakir.dewane@soran.edu.iq
|
|
|
|
|
|
|
|
|
history of the spread of naqshbandi in hawraman
|
|
|
Authors
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|