>
Fa   |   Ar   |   En
   ڕچەشکێنێک وەک جەهان ئارا له هەوراماندا  
   
نویسنده کرم جو محسن ,ویسی هیوا
منبع همايش بين‌المللي هورامان؛ جهاني شدن، فرهنگ و توسعه پايدار - 1401 - دوره : 1 - همایش بین‌المللی هورامان؛ جهانی شدن، فرهنگ و توسعه پایدار - کد همایش: 01220-85727 - صفحه:0 -0
چکیده    کورتەیەکجەهان ئاراخانم، شاعیری نۆرم شکێنی کۆتاییەکانی سەدەی سێزدە و سەرەتای سەدەی چواردەی(ه.ق) مانگی، که له هەورامان [جوانڕۆ]دا ژیاوە. ئەو له شیعرەکانیدا له بوواری جوانیناسی شیعرییەوە بەتایبەت له ئەدەبی ژنانە، عەشقی زەمینی و ڕاستەقینەوە و...،ڕێگایەکی تایبەت و بەتەواوەتی جودا له شاعیرانی پێش خۆی گرته بەر.شیعرەکانی بەگشتی و بەتەواوەتی ڕیالیستانەیه که چەمکگەلی عەشق و ئەوینی زەمینی کرد و له ئەوپەڕهەستبوون دەرهێنا و لەئاکامدا چییەتییەکی ئینسان تەوەری له چوارچێوەی یەک پیاودا پێکهێنا.وەسفی شیعری جەهان ئاراخانم، بەدەر له زێدەڕۆیی و ئەفسانە سازکردنی سەردەم بووە.ئەو که له بێوەفایی و جەفای ئەوینداری خۆی له ڕەنجدایە هیچکات نکۆڵی لەقارەمانی عەشقی خۆی ناکات. و لە هەمبەریدا قەڵغانێک ساز ناکات، بەڵکو ژیان له ڕوخساری یاردا وێنا دەکات که باوەڕمەندییەکی قووڵ بیچمی گرتووه له هەموو ژیانیدا.ئەم وتاره لێکۆڵینەوە دەکات له سەر شێوازی واقیعگرایی، ڕیالیسم له شیعری جەهان ئاراخانم که بریتییه له تووڕەییە کی ڕادەبەدەر به مەبەستی ڕاوەستان له بەرامبەری نەریته نەگۆڕەکانی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتی کۆن و هەروەها حاشاکردن بە بەها بنەماڵەیی و باوە کۆمەڵایەتییەکان و دەربڕینی ئازادانەی هەستی دەروونی خۆی و دەسەڵاتێکی تەواو له بەیانکردنی ناوەڕۆکی زەینی خۆی و ەک ژنێک، نموونەیە. که له ئاکامدا ئەم لێکۆڵینەوەیە پابەند نەبوونی شاعیر به نورم و ڕێساگەلی کۆمەڵایەتی_فەرهەنگی سەردەمی جەهان ئارا پێمان نیشان ئەداو دۆخی زەینی شاعیر و شێوەی ژیانی ژنێکی جیاواز له هەورامان دا بۆمان وێنا دەکات.
کلیدواژه شاوشەکان؛ عەشقی ڕاستەقینە، ژنان، جەهان ئارا خانم، کوردی، ڕچه
آدرس , iran, , iran
پست الکترونیکی hiwaweisi@gmail.com
 
   rcheshkinik wak jahanara la haeramanda  
   
Authors
  
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved