>
Fa   |   Ar   |   En
   دۆخی زیارەتکارە ئێرانییەکان و گواستنەوەى تەرمى مردووان بە خانەقین و دەوربەریدا بۆ شوێنە پیرۆزەکان لە سەردەمى ۆتایى عوسمانیدا  
   
نویسنده زانکۆى گەرمیان خالد مەحمود کەریم
منبع دومين همايش بين المللي پژوهش هاي ميان رشته اي در پرتو زبان عربي و جريان هاي ادبي - 1402 - دوره : 2 - دومین همایش بین المللی پژوهش های میان رشته ای در پرتو زبان عربی و جریان های ادبی - کد همایش: 02230-96327 - صفحه:0 -0
چکیده    شارى خانەقین و دەوروبەرى ڕێڕەوى سەرەکى ئەو زیارەتکارانە بووە، کە لە قوڵاییەکانى ئێرانەوە دەهاتن بۆ سەردانى شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، هەروەها ڕێڕەوى گواستنەوەى تەرمى هەزاران مردوو بوو، کە ساڵانە لە ناوچە جیاجیاکانى ئێرانەوە دەهێنران بۆ گۆڕستانەکانى شارە پیرۆزەکان. سەربارى ئەو ڕێکەوتنانەى لەنێوان هەردوو دەوڵەتى ئێرانى و عوسمانیدا هەبوو سەبارەت بە دانانى ڕێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى گیانى زیارەتکاران، بەڵام تێپەڕینى کاروانەکانى زیارەتکارەکان و تەرمى مردووان بەم ناوچەدا ناڕەحەتى زۆرى بەخۆوە دەبینى. سەربارى ناڕەحەتییەکانى ڕاگرتن لەسەر سنوور و گێچەڵییەکانى کەرەنتینە و گرفتەکانى نێو کاروانسەراى عەجەم لە خانەقین، ناوە ناوە سوارەى هەندێ لە خێڵەکان لە دەوروبەرى خانەقین پەلاماری کاروانى زیارەتکارەکانیان دەدا و تاوان و سەرپێچى جۆراوجۆریان لە دژیان ئەنجام دەدا. ئەم توێژینەوە دەیەوێت بە پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەن و بەڵگەنامە مێژووییەکان، تیشک بخاتە سەر دۆخى زیارەتکارە ئێرانییەکان و گواستنەوەى تەرمى مردووان بە خانەقین و دەوروبەریدا بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، لەو قۆناغە مێژووییەى کە بۆ توێژینەوەکە دەستنیشانکراوە. توێژینەوەکە لە پێشەکییەک و سێ باس پێکهاتووە، باسى یەکەم تیشک دەخاتە سەر زیارەتکارەکان و کاروانسەراى عەجەم و کەرانتینە لە خانەقین، لە باسى دووەمدا دۆخى تێپەڕینى کاروانەکانى تەرمى مردووان بە ناوچەکەدا خراونەتەڕوو، باسى سێیەمیش تەرخانکراوە بۆ قسەکردن لەسەر سوارەى هەندێ لە عەشیرەتەکان و پەلامارى زیارەتکارە ئێرانییەکان.
کلیدواژه دۆخى زیارەتکاران، تەرمى مردووان، سوارەى خێڵەکان، دەوڵەتى عوسمانى.
آدرس , iran
پست الکترونیکی khalid.mahmood@garmian.edu.krd
 
     
   
Authors
  
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved