پەیوەندی شیعر و ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی لە عێراقدا، به نموونه‌ی شیعره‌کانی 'هێمن موکریانی ١٩٢١ - ١٩٨٦'
|
|
|
|
|
نویسنده
|
کانبی طاهر بارزان
|
منبع
|
دومين همايش بين المللي پژوهش هاي ميان رشته اي در پرتو زبان عربي و جريان هاي ادبي - 1402 - دوره : 2 - دومین همایش بین المللی پژوهش های میان رشته ای در پرتو زبان عربی و جریان های ادبی - کد همایش: 02230-96327 - صفحه:0 -0
|
چکیده
|
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، که به ناونیشانی (پەیوەندی شیعر و ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی لە عێراقدا، به نموونه‌ی شیعره‌کانی 'هێمن موکریانی ١٩٢١ - ١٩٨٦ز')یه. ده‌روازه‌یه‌که کاریگەری ڕۆڵی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی لە ناساندن و پێشکەوتنی شیعری کوردی‌دا ده‌خاته ڕوو. بۆ ئەم مەبەستەش دوای خستنەڕووی لایه‌نی هاوبه‌ش و جیاوازی هه‌ردوو ژانره‌که، به وردی تیشک ده‌خاته سه‌ر شیعره‌کانی (هێمن موکریانی)، که له ماوەی ژیانیدا لە سه‌رجه‌م ژماره‌کانی ڕۆژنامەکانی: (پاشکۆی ڕۆژنامەی عێراق ١٩٧٧- ١٩٩٢ز) و گۆڤارەکانی: (گەلاوێژ ١٩٣٩- ١٩٤٩ز، هەتاو ١٩٥٤- ١٩٦٠ز، هیوا ١٩٥٧- ١٩٦٣ز، شەفەق ١٩٥٨- ١٩٦١ز، بەیان ١٩٦٩- ٢٠٠٣ز، هەولێر ١٩٧٠- ١٩٧٢ز، نووسه‌ری کورد 1971- 1990، گزنگ ١٩٧٢-......، مامۆستای کورد ١٩٨٥- ١٩٩٦ز، ڕۆشنبیری نوێ ١٩٧٣- ٢٠٠٣ز، ڕۆژی کوردستان ١٩٧١- ١٩٩٨ز، نووسەری کورد ١٩٧١- ١٩٩٠ز)دا بڵاوکراونه‌ته‌وه. پاشان به ده‌قه شیعرییه‌کانی نێو دیوانه چاپکراوه‌کانی به‌راوردیان ده‌کات و جگە لە دەرخستنی جیاوازی نێوانیان، سێ دەقە شیعری بەرجەستە دەکات، کە تاکو ئێستا لە سەرجەم دیوانە چاپکراوەکانیدا بڵاو نەکراوەنەتەوە. بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتریش ئەو هۆکار و بۆنانەی کە شاعیر لە پێشەکی هەندێ لە شیعرەکانیدا نووسیوویەتی و لە دیوانەکانیدا ئاماژەیان بۆ نەکراوە، دەخاتە ڕوو. هەروەها بەدواداچوونی ورد دەکات، سەبارەت بەو شیعرانەی بەناوی ناوبراو بڵاو کراونەتەوە و لە بنەمادا هی ئەو نیین.
|
کلیدواژه
|
شیعر، ڕۆژنامه‌گه‌ریی، ڕۆژنامه، گۆڤار، هێمن موکریانی، دیوان.
|
آدرس
|
, iran
|
پست الکترونیکی
|
barzank.tahir@yahoo.com
|
|
|
|
|