|
|
ئۆنتۆلۆژیی زمان لە شیعری بوونگەرایی شێرکۆ بێکەسدا ( لێکۆڵینەوەیەکی شیکارانە-لێکدانەوەیی لەسەر بنەمای فەلسەفەی هایدگەری)
|
|
|
|
|
نویسنده
|
انور احمد الهموندی دیدار ,سینا خسرو ,زمانی صادق ,قوامی بدریه
|
منبع
|
پژوهشنامه ادبيات كردي - 1403 - دوره : 10 - شماره : 2 - صفحه:251 -267
|
چکیده
|
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ئاراستەیەکی شیکارانە-لێکدانەوەیی و بە پشت بەستن بە چەمکە فەلسەفییەکانی مارتین هایدگەر، هەبوونناسیی زمان لە شێعری بوونایەتیی شێرکۆ بێکەسدا تاوتوێ دەکا. بە لێکدانەوی کەڵک وەرگرتنی داهێنانەی بێکەس لە زمان و تێکگیرانی ئەو لەگەڵ ناوەرۆکگەلێکی وەک: دوورخرانەوە، شوناس و داڵغەی بوونایەتی، بۆمان دەردەکەوێ شێعری ناوبراو چۆناوچۆن بیرۆکەی هەبوونناسێتیی هایدگەر وێنا دەکا و پەرەی پێ دەدا. ئەم لێکۆڵینەوەیە گوڵبژێرێک لە کۆمەڵە شێعرەکانی بێکەس، وەک ئێستا کچێک نیشتمانمە و دەربەندی پەپوولە تاوتوێ دەکا و لێکیان دەداتەوە. مەبەستی ئەوەیە نیشان بدا، بەرهەمەکانی هایدگەر چلۆن چەمکەکانی دنیا و ڕەسەنایەتی و دەوری زمان لە دەرخستنی بوونایەتیدا، خویا دەکەن. ئەم لێکدانەوەیە نەک هەر یاریدەی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ئەدەبی کوردی دەدا، هاوکات ڕوانگەگەلێکیش لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە فەلسەفەی بوونایەتی لە دەربڕینی شێعریی هاوچەرخدا دەردەخا. ئەم وەدۆزراوانە گرینگایەتیی کاری بێکەس لە دەربڕینی ئاڵۆزییەکانی بوونی مرۆڤ، بەتائبەت لە چوارچێوهی شوناسی کوردی و ئەزموونی دوورخرانەوەدا، زەق دەکەنەوە.
|
کلیدواژه
|
شێرکۆ بێکەس، مارتین هایدگەر، شێعری کوردی، زمان، ئۆنتۆلۆژی
|
آدرس
|
دانشگاه آزاد اسلامی واحد سنندج, ایران, دانشگاه کردستان, گروه هنر و معماری, ایران, دانشگاه آزاد اسلامی واحد سنندج, گروه آموزشی فلسفه هنر, ایران, دانشگاه آزاد اسلامی واحد سنندج, گروه زبان و ادبیات فارسی, ایران
|
پست الکترونیکی
|
badriqavami@gmail.com
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
Authors
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|