شرۆڤەیەکی فەلسەفیی ’تەنگەژەی خراپە’ لە ’مەم و زین’ی ئەحمەدی خانیدا
|
|
|
|
|
نویسنده
|
حەمە فەرەج نەوزاد
|
منبع
|
پژوهشنامه ادبيات كردي - 1403 - دوره : 10 - شماره : 2 - صفحه:175 -202
|
چکیده
|
ئەم توێژینەوەیه ناکۆکی نێوان چاکە و خراپە له چیرۆکی «مەم و زین»دا لێکئهداتهوه. چیرۆکەکە فۆرمێکە کە پرسێکی بوونەکی و تەنگەژەیەکی میتافیزیکی- تیۆلۆجی (ناکۆکیی «خراپە و چاکە»)، دیاری دەکات که وهک ڕەهەندێکی فەلسەفی پێشتر بایەخی ئەوتۆی پێنەدراوە و چەمک و بابەتە سەرەکییەکانی لە سۆنگەی تیۆلۆجیا و گروپە کەلامی و فەلسەفییەکان شرۆڤە نەکراون؛ چونکە خوێندنەوەکانی پێشوو جەختیان لە ڕەهەندێکی دەقەکە، وەک ناسیۆنالیزم، کوردایەتی، تەسەوف یان ڕۆمانسییەت و ئەدەبی فۆلکلۆر کردووە. لەم توێژینەوەدا هەوڵێکی فەلسەفی بۆ جەختکردنەوە لەوەی کە مەم و زین، نەک هەر چیرۆکێکی خۆشەویستییە، بەڵکوو لە ناوەڕۆکدا وێناکردنی تەنگەژەیەکی بوونەکییە لە بەرگی ململانێی چاکە لەگەڵ خراپەدا. خۆشەویستییە تراجیدییەکە، دیوی دەرەوەی تەنگەژەکەیە؛ بۆیە دەقەکە وەک وەڵامدەری پرسگەلێکی دێرینی فەلسەفە و خواناسی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. ئایا خراپە هەیە و چۆن ڕێگەی پێدەدرێت لە جیهاندا زاڵ بێت؟ وەڵامی هەڵێنجراو لە دەقەکە ئەوەیە هەبوونی خراپ (ئیبلیس) پێشمەرجێکی بوونەکیی چاکە (خوا)یە. ئەم بیرکردنەوەیە، هزری گێڕەڕەوەی سەربوردەی مەم و زین، دەخاتە سەر دووڕیانێک تەنگەژاوی و دەبێتە ململانێیەکی ئاگامەندانە.
|
کلیدواژه
|
تەنگەژە، خراپە، چاکە، ململانێ، پێکەوەسازان، مەم و زین
|
آدرس
|
دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی, ایران
|
پست الکترونیکی
|
nawzad.hamafaraj@kissr.edu.krd
|
|
|
|
|