ڕەخنە و شیکردنەوەی تەسەوفناسی لە کتێبی ئاغا، شێخ و دەوڵەت ی برونسن دا
|
|
|
|
|
نویسنده
|
کەسنەزانی بوشرا قادر کاکە محەمەد
|
منبع
|
پژوهشنامه ادبيات كردي - 1403 - دوره : 10 - شماره : 2 - صفحه:227 -250
|
چکیده
|
توێژەرە ڕۆژاواییەکان ساڵانێکە لە سەر مێژوو، زمان، کلتوور، ئایین و تەسەوفی کوردان بە مەرامی تایبەت توێژینهوه ئهکهن؛ کاتێک بهرههمهکانیان بۆ کوردی وەردەگێڕێن، توێژەرە کوردەکان وەک دەقی پیرۆز لێیان دەڕوانن. کتێبی ئاغا و شێخ و دەوڵەت لە نووسینی بڕۆنسن یهک لهوانە. ئەم بەرهەمە کتێبێکی گرینگی کوردناسییه که توێژەرانی کورد وەک سەرچاوەیەکی بنەڕەتی پشتی پێدەبەستن. پاژی چوارەمی کتێبەکه تەرخان به تەریقەت و تەسەوف کراوە که خۆی لقێکە لە زانستی ئیسلامناسی و ئیلاهیاتناسی. ئهم بهشه پێویستی بە شیکرنەوەیە. نووسەر لە بری کاری زانستی و مهیدانی له تەکیە و خانەقاکانی کوردستاندا و چونەوە سەر سەرچاوە و بەرهەمی عارفهکان، تەنیا چەند نموونەیەکی کەمی وەرگرتووە و گشتاندوویهتی و بە پشتبەستن بە قسەی کەسانی نەناس و سەرچاوەی نادیار، ئەم پاژە وەک ڕاپۆرتنووسین لە ناو توێژینەوە کۆمەڵناسییەکەیدا جێدەکاتەوە؛ جگە لەمانه لە میانەی ڕوانینەکەیدا تووشی هەڵەی زانستی و لانگیری نووسین و خەوشی گشتاندن بۆتەوە. ئەمەش لەو دیدەوەیە کە ڕاستەوخۆ لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە بێ زانیاری تەواو و دروست لە سەر تەسەوف و بە پشتبەستن بە سەرچاوەی دیکەی ڕۆژئاواییەکانی پێش خۆی توێژینەوەکەی ئەنجام داوە، ئەمەش وای کردووە لە بەهای زانستی و مێژوویی و متمانە و ئەمانەتی زانستیدا پشت بەو زانیارییانە نەبەسترێت.
|
کلیدواژه
|
تەریقەت، ڕۆژهەڵاتناسەکان، تەسەوفناسی، برونسن، ڕەخنە
|
آدرس
|
دانشگاه سلیمانی, گروه کردی, عراق
|
پست الکترونیکی
|
bushra.kaka@univsul.edu.iq
|
|
|
|
|