کورد لە هۆنراوەی کلاسیکی فارسیدا
|
|
|
|
|
نویسنده
|
ابراهیمی مظهر ,عثمان هریم
|
منبع
|
پژوهشنامه ادبيات كردي - 1403 - دوره : 10 - شماره : 2 - صفحه:269 -300
|
چکیده
|
وێژەی فارسی بە تەمەنێکی زیاتر لە هەزار ساڵ و بە ڕووبەرێکی بەرینەوە شوێنی ڕەنگدانەوەی گەلێک پرس و گوتار و ڕووداوی مێژوویی و هەڵگری وێنەی زۆر پێکهاتە و ئایین و نەتەوەی جیاجیایە. ئەم ئەدەبە لە بەر نزیکی و تێکەڵیی لەگەڵ گهلی کورد، وێنەی جۆراوجۆری لە زمان، چاند و ڕەگەزی کوردان و هەروەها کڵێشەگەلی پێوەندیداری لەخۆیدا هەڵگرتووە. لەم توێژینەوەدا بۆ دەرخستنی چۆنیەتیی نواندنەوەی «کورد»، بەشی زۆری هۆنراوەی کلاسیکی فارسیی سەدەی چوارەم تا سێزدەهەمی کۆچی، بە ئاوڕدانەوە لە تیۆری و بۆچوونی نواندنەوە و کڵێشەسازی تاوتوێ کران. ئەنجامی توێژینەوەکە دەریدەخات کە «کورد» لە هۆنراوەی کلاسیکی فارسیدا خاوەن چەند وێنەی فرەپاتە کە دەتوانین بەسەر دوو پۆلدا دابەشیان بکەین: ١. ئەوانەی واتای سەرەکی و باوی کوردیان وەک پێکهاتەیەکی قەومی-ڕەگەزی لە بەرچاو بووە کە بۆخۆی سێ وێنەی ئەرێنی، نەرێنی و بێهەڵسەنگاندن دەگرێتەوە؛ ٢. نواندنەوەی کورد بەپیی واتای پاڵەکی، دەشتەکی، دەوارنشین، شوان و ئاژەڵدار لەخۆ دەگرێت و هەر بەم پێیە واتای نەزان، نەخوێندەوار، دز و ڕێگریشی ڕەگەڵە. تاوتوێی دەقە بەرباسەکان پیشاندەری ئەوەن کە هەندێک لە وێنە نەرێنییەکان بە شێوەی کڵێشەیی و بە درێژایی چەند سەدە لەگۆڕێدا بوونە و بە بەردەوامی و لە شێوەی هەندێک بیر و ڕوانگەی چەقبەستوودا بەرهەم هێنراونەتەوە. شیاوی باسە، بەشی زیاتری وێنە نەرێنییەکان واتای پاڵەکیی وشەکەیان لە بەرچاو بووە، نەک واتا سەرەکی و باوەکەی.
|
کلیدواژه
|
کورد، هۆنراوەی کلاسیکی فارسی، نواندنەوە، کڵێشەسازی
|
آدرس
|
آموزش و پرورش کردستان, ایران, دانشگاه سلیمانیه, گروه فیزیک, عراق
|
پست الکترونیکی
|
harem.maruf@univsul.edu.iq
|
|
|
|
|