ڕه‌وتناسیی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی هه‌ورامی ( شیعر)
|
|
|
|
|
نویسنده
|
رستمی فرشید ,امینی کورش
|
منبع
|
پژوهشنامه ادبيات كردي - 1403 - دوره : 10 - شماره : 2 - صفحه:203 -225
|
چکیده
|
بنه‌مای ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی، ئه‌و دیوانه شیعرانه‌ی هه‌ورامی (گۆرانی)یه که سێ‌کوچکه‌یه‌کی وه‌ک بێسارانی، مه‌وله‌وی و سه‌یدیی لێبه‌جێماوه. پێش بونیاتنانی شاری سلێمانی به ده‌ستی حاکمانی بابان، هه‌ورامی (گۆرانی)، زمانی نووسینی کوردستان بووه. لەگەڵ گەشەسەندنی دەسەڵاتی بابان، کوردیی ناوەندی، وه‌ک زمانێکی یه‌کگرتوو، جێی هه‌ورامی ئه‌گرێته‌وه. لێره‌دایە که ئه‌ده‌بی هه‌ورامی، دوای هه‌زار ساڵ له گه‌شه ئه‌که‌وێت و دێرتر ڕێفۆرمیزه ئه‌بێت. شیعری کلاسیکی هه‌ورامی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌یدی، سه‌ره‌ڕای کێشی مه‌سنه‌ویی ده بڕگه‌یی، شیعری عه‌رووزیش به خۆیه‌وه ئه‌بینێ و دوای مه‌وله‌وی، شیعری کلاسیک، زۆرتر له فۆرم و ناوه‌رۆکدا نوێ ئه‌بێته‌وه. گه‌رماوگه‌رمیی مانیفێستی ڕوانگه و کفری یه‌که‌مین گۆڕانکارییه‌کان له شیعری هه‌ورامی‌دا به‌ره‌و شیعری بێ‌کێش و لادان له فۆرمی کلاسیک پێکئه‌هێنێ. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا هه‌وڵ دراوه به وردی، نیوسه‌ده نوێ‌بوونه‌وه‌ی شیعری هه‌ورامی، به شیعری ئازاد و کێشی کلاسیکه‌وه بخرێته به‌ر باس. ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که ئه‌وه ده‌رده‌خات که له حه‌فتاکانی زاینی‌دا له لایه‌که‌وه ڕه‌وتی شیعری نوێ به فۆرمی ئازاده‌وه، له ژێر کاریگه‌ریی شیعری نوێی کوردیی ناوەندی ده‌ست پێ‌ده‌کا و له لایه‌کی تره‌وه شیعری کلاسیکیش به کێشی مه‌سنه‌وی ده بڕگه‌یی و عه‌رووزییه‌وه، له ناوه‌رۆکدا نوێ ئه‌بێته‌وه که هه‌ر به‌رده‌وامه.
|
کلیدواژه
|
ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی هه‌ورامی، ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی کوردی، شیعری هه‌ورامی، شیعری نوێ، هه‌ورامان
|
آدرس
|
دانشگاه رازی, ایران, , ایران
|
پست الکترونیکی
|
amini.koorosh@yahoo.com
|
|
|
|
|