>
Fa   |   Ar   |   En
   گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم لە نێوان کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی ئەسکەندەربەگی تورکمان و رۆمانی دمدم ی عەرەب شەمۆ  
   
نویسنده سەرباز حەسەن
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1401 - دوره : 8 - شماره : 1 - صفحه:175 -185
چکیده    یه‌کێک له‌و کاره‌ساته‌ گرینگ و خوێناوییانه‌ی له‌ مێژووی کوردستان و پاش دابه‌ش کردنی ئه‌م ناوچەیە‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌فه‌وی و عوسمانی رووی داوه، هێرشی شاعەباسی سه‌فه‌وی بۆ سه‌ر قه‌ڵای مێژوویی دمدم و به‌رخۆدانی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌میرخانی برادۆست ناسراو به خانی له‌پ زێڕین که دوای به‌رگری و به‌رخۆدانێکی زۆر و دوای چه‌ند جار تێک شکاندنی سوپای سه‌فه‌وی، ئه‌و قەڵایە داگیر دەکرێ و ئەمیر خان له گه‌ڵ هه‌واڵانی دەکوژرێن. کاره‌ساتی قه‌ڵای دمدم بۆ یەکەم جار لە کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی نووسراوی ئەسکەندەر بەگی تورکمان‌دا کە خۆی لە گەمارۆدانی قەڵا و هەموو رووداوەکانی پاش داگیر کردنی‌دا بەشدار بووە، تۆمار کراوە. ئەو کارەساتە له ئه‌ده‌بی زاره‌کی و ره‌سمی کوردیش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به چه‌شنه‌کانی به‌یت و گۆرانی و شێعری حه‌ماسی و چیرۆک و رۆمان خۆی نواندووه. عه‌ره‌ب شه‌مۆ یه‌کێکه له‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبه مه‌زنانه‌ی که به شێوه‌ی رۆمانی مێژوویی ئه‌م رووداوه‌ مێژووییه‌ی تۆمار کردووه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێ بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە و بە پێی قوتابخانەی ئەمریکی ئەدەبی بەراورد، بەراوردێک بکرێ لە نێوان بۆچوون و ڕیوایەتی فەرمیی ئەسکەندەر بەگی تورکمان، نووسەری تایبەتی شاعەباسی سەفەوی و عەرەب شەمۆ نووسەر و رۆمان نووسی گەورەی کورد سەبارەت بە کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو کتێبە بۆمان دەردەکەوێ کە بۆچوونی نووسەرەکانیان لە گێڕانەوەی ئەم کارەساتە و ناساندنی کەسایەتیی ئه‌میرخانی برادۆست و دانیشتووانی قەڵای دمدم و هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شەڕ و دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە زۆر جیاوازە.
کلیدواژه قەڵای دمدم، ئه‌میرخانی برادۆست، ئەسکەندەر بەگی تورکمان، مێژووی عالەم ئارای عەباسی، عەرەب شەمۆ
آدرس زانکۆی کوردستان, توێژینگەی کوردستانناسیپژوهشکده کردستانشناسی, ئێران
پست الکترونیکی h.sarbaz@uok.ac.ir
 
   narration of the historical event dimdim castle in eskandar beg trukman’s tārīkh-e ʿālam-ārā-ye ʿabbāsī and arab shamilov’s dimdim  
   
Authors sarbaz hassan
Abstract    one of the most important and bloodiest events in the history of kurdistan, which occurred after the division of this region between the safavid and ottoman governments, was shah abbas safavid’s invasion of the historic castle of dimdim and the resistance of its inhabitants under the leadership of amir khan baradoost. after much resistance and defeating the safavid army several times, the castle was conquered by the invading forces, and amir khan and his companions were killed. this historical event was first recorded in tārīkh-e ʿālam-ārā-ye ʿabbāsī written by eskandar beg trukman, who personally participated in the siege and all the subsequent events. this event has also been reflected in the oral and official kurdish literature, and it has been represented in a number of forms including verses, songs, epic poems, stories, and novels. arab shamilov is one of the prominent kurdish scholars and writers who has dealt with this historical event in the form of historical novel. in the present study, using descriptive-analytical method and based on the american school of comparative literature, the historical event in dimdim castle will be investigated in dimdim, arab shamilov’s historical novel, and in tārīkh-e ʿālam-ārā-ye ʿabbāsī, the official narration of eskandar beg trukman who served as the secretary in shah abbas safavid’s court. the investigation of these two books shows that, in their narration of the event, the two authors’ perspectives are completely different. eskandar beg considers the resistance of amir khan and the inhabitants of the castle as betrayal and rebellion. however, arab shamilov rejects this viewpoint and considers this event as a legitimate defense and resistance against the invaders.
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved