>
Fa   |   Ar   |   En
   سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی سێ بەرهەمی عەتا نەهایی  
   
نویسنده هدایت عثمان
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1400 - دوره : 7 - شماره : 1 - صفحه:115 -132
چکیده    به هۆی چەقبەستوویی سازدانی بیرەوەریی میژوویی لەگەڵ ئیدیۆلۆژیی دروست‌کردنی دەوڵەت ‌نەتەوەدا، سازدانی بیرەوەریی مێژوویی پەرەی سەندوووه. دەوڵەت نەتەوەکان به تایبەت له ڕۆژهه ڵاتی ناویندا دەستیان داوەتە سازدانی بیرەوەریی مێژوویی گشتگیر و کەمینه ئێتنیکییەکانیان به تایبەت نەتەوەی کورد، بۆ بەرەنگاری، دژه بیرەوەرییان سازاندووه. بۆ باس‌کردن لە سەر سازاندنەوەی بیرەوەری و ئیستراتژییەکانی دژەبیرەوەری، کەڵکمان لە ڕوانگەی بیرەوەریی خەڵکیی ڕێبازی بیرمنگام و بیرۆکەی دژەبیرەوەریی فۆکۆ وەرگرتووه. پێش‌ گریمانەمان ئەوە بووه که ڕۆمانی کوردی توانیویەتی ئه م سازاندنەوه بگرێتە ئەستۆ و بۆ ئه م مەبەستە له مێتۆدی شیکاریی گێڕانەوەیی کەڵکمان وەرگرتووه. ڕۆمانی یەکەمی عەتا نەهایی، گوڵی شۆڕان ، بە شێوازی ڕیالیستی و بە ستراتژیی خوێندنەوەی واقیعە سیاسییەکانی ڕابردوو بە نێونجێتیی ترۆماکان، ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتی نەخوازراو و کەڵک‌وەرگرتن لە فۆلکلۆر و بە هێماسازیی کەسایەتییەکان، باس لە ڕووداوگەلێک دەکات کە هاوکات لە نێوان شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی و لە کاتی دروست‌کردنی دەوڵەت‌نەتەوە لە ئێران‌دا، بە سەر خەڵکی کورددا هاتووە و بوونە هۆی پچڕان و ئاڵۆزیی بیرەوەری لای ئەوان. ڕۆمانی دووەمی نەهایی، باڵندە‌کانی ده‌م با، باسی ئەزموونی بەرەیەک و ئەزموونی شکستەکانی دەکات. ئەم ڕۆمانە بە ستراتژیی وەبیرهێنانەوە بۆ سازاندنەوەی بیرەوەریی بەرەیەک و هەروەها ڕۆمانتیک کردنەوەی لەحن بۆ پیشاندانی کارەساتی فەرامۆشی، لە بەرەیەک باس دەکات کە بە خولیاکانیان نەگەیشتوون و بیرەورییەکانیان فەرامۆش کراون. ڕۆمانی سێیەم، گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵە، بە خوێندنەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و واقیعە سیاسییەکانی، سیاسی‌کردنەوەی فۆلکلۆر و کەڵک‌وەرگرتن لە چیرۆکه کۆنه کان و هەروەها، باس‌کردنی کێشەی پەنابەری و سازاندنەوەی مێژوو، دەیهەوێت ئەزموونێکی نوێ لە بیرەوەریی بەرەیی ساز بکات. لە ئەنجامدا، ئەم سێ ڕۆمانە بە سازدانی بیرەوەریی بەرەیی، دژەبیرەوەرییەک ساز دەکەن کە بیرەوەریی لەخوارەوە بۆ سەره و، لە دژی بیرەوەریی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی که بیرەوەریی گشتگیری ساز کردووه و لە سەرەوە بۆ خوارە، دەوەستێنەوه.
کلیدواژه بیرەوەریی مێژوویی، بیرەوەریی گشتگیر، دژەبیرەوەری، بیرەوەریی بەرەیی، ڕۆمانی کوردی
آدرس دانشگاه شیراز, گروه جامعه شناسی, ایران
پست الکترونیکی osmaanhedayat68@gmail.com
 
   Constructing Anti-Memory in Kurdish Novel: Reading Ata Nahaee’s Novels  
   
Authors Hedayat Osman
Abstract    In the present study, Foucault’s concepts of popular memory and antimemory perspective are employed in order to reconstruct memory and antimemory strategies in Kurdish Novelistic discourse. The major assumption is that the Kurdish novel has undertaken this reconstruction, and so we have used the method of narrative analysis for this. Ata Nahaee’s first novel, Shoran Flower, with a realistic style to the strategies of rereading the political realities of the past through the strategy of confronting the people with the imposed government, as well as the help of folklore and symbolizing the characters, speaks of events that took place in the middle of the First World War. Secondly, and at the same time as statebuilding, it has brought nationalist treatment to the Kurdish people in Iran, and this has caused confusion and memory loss among them. Nahaee’s second novel, Birds in the Wind, deals with the experience of a generation and the experience of its defeat. With reminiscent strategies for recreating generational memory and romanticizing space and tone to portray the tragedy of oblivion, the novel tells the story of a generation that did not achieve its dreams and was forgotten. Nahaee’s third novel, Bet on the Fate of Halale, rereads the history of Iranian Kurdistan and its political realities. The novel betting on the chance Halale seeks to create a new experience of generational memory by politicizing folklore and using antimemory metaphors, as well as discussing immigration and asylum and recreating history. These three novels seek to recreate a generational and antimemory memory that is bottomup and antimemory of Iranian nationalism.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved