>
Fa   |   Ar   |   En
   خواستنی ئاراستەیی له شیعری عەبدوڵڵا پەشێودا  
   
نویسنده پەشابادی یەدوڵڵا
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1399 - دوره : 6 - شماره : 1 - صفحه:153 -189
چکیده    خواستنی ئاراستەیی جۆرێکه له سێ جۆری خواستنی واتایی که سەرەتا جۆرج لەیکاف و مارک جانسۆن له هەشتاکانی سەدەی بیستدا به ڕاشکاوی باسیان لێوه کرد و ڕایان گەیاند که خواستن یەکێ له بنەماکانی نەک هەر زمانی شیعر و ئەدەب، بەڵکوو زمانی ڕۆژانەشه. له خواستنی ئاراستەییدا لایەن و ڕووگەیەک هەست دەکرێ که واتانوێن یان واتاسازه و زۆرتر دووتەوەری یان دووجەمسەرییه. ئەندێشەی لەیکاف و جانسۆن دواتر بوو به تیۆرییەک و چوارچێوه و بنەماگەلی تایبەت به خۆی بۆ داڕێژرا. ئەم لێکۆڵینەوه به ڕێبازی کتێبخانەیی و بەڵگەیی دەیهەوێ خواستنی ئاراستەیی و نموودەکانی و جێگەوپێگەی له شیعری عەبدوڵڵا پەشێودا وەک شاعیرێکی نوێخواز و بیرمەند که زمانی شیعرییەکەی نزیکه له زمانی ڕۆژانەی خەڵکەوه، لێکبداتەوه. به پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکه، شیعری پەشێو به هۆی دەوڵەمەندبوونی له ڕووی زاراوه و دەستەواژه و وێنای کەم وێنەی خەیاڵییەوه کانگایەکی هێژایه بۆ خواستنی ئاراستەیی. نموونەکانی ئەم خواستنه له شیعری پەشێودا زۆرتر دووتەوەری/جەمسەرین و له نموونە تەوەرگەلی سەر/خوار، دوور/نزیک، پێش/پاش و بەرز/نزم و چەند دوانەیەکی تر پێکهاتوون.
کلیدواژه خواستنی واتایی، خواستنی ئاراستەیی، زمانی کوردی، عەبدوڵڵا پەشێو، شیعری هاوچەرخی کوردی
آدرس زانکۆی کوردستان, ئێران
پست الکترونیکی y.pashabadi@uok.ac.ir
 
   Orientational Metaphors in Abdullah Pashew’s Poetry  
   
Authors Pashabadi Yadollah
Abstract    Orientational metaphor is one kind of the three types of conceptual metaphor. It was introduced by Lakoff and Johnson for the first time in the 1980s. They argue that metaphor is a fundamental element not only in the language of poetry and literature but also in everyday language. The direction in the orientational metaphor is apparently meaningful and often biaxial and bipolar. Lakoff and Johnson’s ideas evolved later and developed into a theory with the required principles and foundations. This research, using a descriptivedocumentary method, seeks to study the orientational metaphor and its position in Abdullah Pashew’s poetry as a prominent intellectual modernist Kurdish poet. The language of Pashew’s poetry is literary and culturally rich and at the same time close to the daily language of people and for this reason, it contains a vast number of words and idioms, and literary and technical terms and phrases. The samples of the orientational metaphor in his poetry are mostly biaxial/polar and are presented in above/below, far/near, forward/back, long/short forms, and other similar binary directions.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved