>
Fa   |   Ar   |   En
   کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خوێندنەوەی ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی  
   
نویسنده ابراهیمی مظهر
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1399 - دوره : 6 - شماره : 2 - صفحه:87 -108
چکیده    وتاری بەردەست، پەرژاوەتە سەر پرسی زمان لە نێو کوردەکان لە تورکیا و باندۆری ئایدیۆلۆجی لەسەر پێڤاژۆی بەسووژەبوونی تاکی کورد لە هەمبەر زمانی دایکدا. بەم پێیە، ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی نووسینی شەنەر ئۆزمەن، بەگوێرەی کۆمەڵێ چەمک وەک «ئایدیۆلۆجی»، «دەزگای سەرکوت و دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانی دەوڵەت» و «سووژە و پێڤاژۆی بەسووژەبوون» لە تیۆریی ڕەخنەیی لویی ئاڵتوسێر، خوێندراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکە دەری‌دەخات دەسەڵاتی تورکیا هاوکات لەگەڵ سەرکوتی فیزیکی، لە ڕێگەی دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانەوە، پێڤاژۆی پاکتاوکاری و پەراوێزخستنی زمانی کوردیی پێش‌خستووە. چوار دەزگای چالاکی هاودەستی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا بریتین لە دەزگای ئایینی، خێزان، خوێندنگە و میدیا، کە توانیویانە لە چێ‌کردنی سووژەی ملکەچدا بە تەواوی سەربکەون. ئەم سووژانە، هاوکات لەگەڵ کردەی ئایدیۆلۆجیک، لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەرکوتەوە، زۆرترین ئاستەنگیان بۆ سووژە سەربزێو و بەرەنگارەکان ناوەتەوە. پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکە، لە پێگەی سووژەیەکی زمانپارێزدا، ملکەچی ئایدیۆلۆجیی زاڵ نابێت؛ بۆیەش دەکەوێتە بەر هەڕەشە و لە کۆتاییدا بە دەستی سووژەیەکی فریودراوی دەزگای ئایینی دەکوژرێت. سووژە گوێڕایەڵەکان، لە ژێر کاریگەریی هەر دوو جۆر دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکدا هەڵسازراون؛ بەڵام دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکان باڵادەستترن و توانیویانە سووژەی دەستاژۆی زمانی بە سەرکەوتوویی بنیات‌بنێن؛ بە جۆرێ کە، سووژەکان بۆخۆیان، «ئازادانە» ڕەوشی داسەپاو بەرهەم دەهێننەوە. سەرکوتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، سەرکەوتنی ئایدیۆلۆجیی زاڵ، بەرخۆدانی بێ‌ئاکام، هیوابڕاوی و دۆڕان کەشی زاڵی ڕۆمانەکە پێک‌دەهێنن. سەرەڕای ئەمانەش، پەشیمانیی بکوژ لە کوشتنی سەرلەهەنگ (پاڵەوانی سەرەکی) و گەیشتن لە ڕاستیی ڕوانگەکانی ئەو لە کۆتایی دەقەکەدا، ئاماژەن بۆ بەردەوام‌بوونی ڕەوتی بەرەنگاری و بەرخوەدان.
کلیدواژه زمانی کوردی، ئایدیۆلۆجی، دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکی دەوڵەت، سوژە، پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی
آدرس آموزش و پرورش استان کردستان, ایران
پست الکترونیکی mazharebrahimi@gmail.com
 
   The Influence of Ideology on the Subjectivization of the Kurds Concerning the Mother Tongue: Reading The Competition of Unfinished Stories  
   
Authors Ebrahimi Mazhar
Abstract    The present study sets out to shed light on the question of mother tongue in the North of Kurdistan and the impacts of ideology on the subjectivation of the Kurdish individual facing the question. Şener Ozmen’s Pêşbaziya Ҫîrokên Negediyayî is examined in terms of the critical concepts of “ideology”, “repressive and ideological State apparatuses”, and “the subject and subjectivation” in Althusser’s critical approach. The study indicates that the physical suppression, through ideological systems, and the process of marginalizing and linguicide of the Kurdish language have been in progress simultaneously. Cooperating with the State in this process, four systems including family, school, religion, and media have been successful in constructig the oppressed subject. These subjects in sync with the ideological practice have created obstacles for the disobedient subjects through using suppression. The protagonist, as a subject of language protector, does not give in to the predominant ideology; for this, he found himself in a great hazer, which, later on, caused him to be killed by one of the dishonest subjects constructed by the fundamental religious system. Under the influence of the two systems of suppression and ideology, the obedient subjects in the text have compromised. However, the ideological system is more prominent and has been successful in the process of linguicide. Generally, the most recurrent themes in this textinclude ideology, ineffective resistance, Disillusion, and failure. Despite these, the murderer’s regret for killing the protagonist and understanding the reality of his opinion indicates the continuity of resistance.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved