>
Fa   |   Ar   |   En
   شێوەکانى نوستالیژیا لە شیعرەکانى پیرەمێرد و بەدر شاکر سەییاب دا  
   
نویسنده سەرباز حەسەن ,محەمەد تاهێر بینابی سەیوان
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1398 - دوره : 5 - شماره : 7 - صفحه:207 -229
چکیده    بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەجۆرێک بوو کە ئاڵۆزی تەواوى بەخۆیەوە دیتبوو، لە ساڵانى هەڵگیرسانى جەنگى جیهانى دووەم، عێراق بەگشتى بێبەش نەبوو لەو جەنگە و داگیرکارى بەریتانییەکان لە ساڵی 1941ى زایینى عێراقى داگیرکرد. عەقلییەتى کۆن و تازە کێشمەکێشى زۆریان تیکەوتبوو، لە ڕووی ئەدەبیاتیشەوە هەمان کێشە دروست ببوو، ڕێبازى ئەدەبی تازە هاتبوە ناوەوە وەک رۆمانسیزم و ریالیزم و سمبولیزم هەموو ئەمانە بارودۆخێکى تازەیان لەسەر بارى دەروونی خەڵکى دروست کردبوو. «پیرەمێرد و سەیاب»یش لەو سەردەمەدا ژیاون، هەرچەندە نێوانى تەمەنیان زۆر بووە، بەڵام کاریگەرییەکە لەسەریان زۆر بووە، بۆ ئەوەى لەو بارودۆخە رزگاریان بێت و دەروونیان ئاسودە بکەن، لە ڕێگەى شیعرەکانیانەوە هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ ڕابردوو داوە، باشترین ڕێگەش بۆ رزگار بوون لەو بارودۆخە شیعری نوستالیژی بووە. کەواتە شیعری نوستالیژى دیاردەیەکى ئەدەبییە کە شاعیران پەنایان بۆ بردووە و کردویانەتە ویستگەیەک تا بتوانن لە ژیانى هەنووکەییاندا رزگاریان بێت و بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوویان لە ڕووی دەروونییەوە ئاسودەیی بەدەست بهێنن. لێرەدا هەوڵمان داوە نوستالیژیا لە ڕووی مێژوویی و زاراوە و نوستالیژیا لە کۆن و تازەدا روون بکەینەوە و بە شێوازێکی بەراوردکارانە ئەم چەمکە لە شیعری پیرەمێرد و سەییاب دا شرۆڤە بکەین.
کلیدواژه نوستالیژیا، شێوەکانى نوستالیژیا، پیرەمێرد، سەیاب
آدرس زانکۆی کوردستان سنە, توێژینگەی کوردستانناسی, ایران, زانکۆی کوردستان, ایران
پست الکترونیکی saewan.mt@gmail.com
 
   A comparative study of nostalgia in Piramerd poetry and Badr Shakir al-Siyab  
   
Authors Sarbaz Hassan ,Mohammad taher Saewan
Abstract    The political and social situation in Iraq was very disturbed during World War II, and the country was not spared the consequences of this war and the British occupation. In such an environment the conflict of political and social thoughts and ideas and struggles spread and as a result many literary schools such as romanticism, realism, symbolism were found in literature and people were affected by these conditions mentally and psychologically. The old and the old also lived in such conditions. In order to save themselves from this state of mental distress, they attempted to reclaim their inner peace, and this is well reflected in their poetry, which is referred to as nostalgia poetry. In fact, nostalgic poetry is a literary process in which poets try to free themselves from the current state of disarray and seek refuge in their past in order to achieve mental peace. In this research, it has been attempted to use a descriptiveanalytical approach to examine the comparative study of nostalgia in the poetry of the renowned Iraqi poet Piramerd and Badr Shaker AlSayyab.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved