>
Fa   |   Ar   |   En
   ئاوڕدانەوەیەک لە هەندێ تایبەتمەندیی زمانیی هەورامیی کرماشانی  
   
نویسنده نەقشبەندی زانیار ,میرەکی ئێحسان
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1398 - دوره : 5 - شماره : 7 - صفحه:185 -205
چکیده    هەورامی وەکوو دیالێکتێکی گۆرانی و یەکێک لە زمانگەلی ئێرانیی نوێ، لەم یاسایە کە هەموو زمانەکانی دنیا بە هۆی هۆکارگەلی جیاجیاوە تووشی ئاڵوگۆڕ دەبن، بەدەر نییە. تا ئێستا چەشنگەلێکی جیاواز لەم دیالێکتە گۆرانییە لە ناوچەگەلێک وەکوو هەورامانی لهۆن (لە هەرێمە کوردنشینەکانی ئێران و عێراقدا)، هەورامانی تەخت، هەورامانی ژاوەرۆ و گوندی کەندووڵە دۆزراوەتەوە و تا ڕادەیەک تایبەتمەندیگەلی ئەم جۆرە زمانیگەلە لە لێکۆڵینەوە بەردەستەکاندا لەمەڕ هەورامی، پێناسە و شی کراونەتەوە. لەم وتارەدا دەمانەوێت بۆ یەکەم جار جۆرێکی نوێ لەم دیالێکتە لە ژێر ناوی هەورامیی کرماشانیدا بناسێنین و هەندێک لە تایبەتمەندییە زمانییەکانی تایبەت بەم جۆرەزمانییە بەرجەستە و ڕوونیان بکەینەوە. باب و باپیرانی ئاخێوەرانی ئەم جۆرە تایبەتە لە هەورامی کە بە گشتی دانیشتووی کرماشانن، لە دەیەی بیستەمی زایینیدا لەبەر هۆکارگەلی جیاجیای ئابووریی، کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی لە شاری پاوەوە کۆچیان کردووە بۆ کرماشان. ئەو ئاڵ‎وگۆڕانەیبە سەر دیالێکتی هەورامیی بەرەی دووهەم و سێهەمی کۆچکردووەکاندا هاتوون، لە ئولگووگەلێکی وێکچوو پێڕەوی دەکەن که لە ڕاستیدا ڕێگای دیسانەوەناسینی دیالێکتەکەیان وەکوو چەشنێکی جوگرافیاییی نوێ لە هەورامی ساز دەکا. بڕێک لەم ئاڵ‌وگۆڕانە کە لە وتاری بەردەستدا لە دووتۆی هەڵسەنگاندنێکی بەراوردکارانە لەگەڵ شێوەئاخاوتنی پاوەیی دەخرێنە بەرچاو بریتیین لە: سڕێنەوەی /د/ی هەورامی لە هەندێک لە بەستێنگەلی واچی و وشەناسیی تایبەتدا، نەمانی تایبەتمەندییی ڕەگەز، گۆڕانی شێوەی کۆکردنی ناوەکان، گۆڕانی چۆنیەتیی دەربڕینی نموودی بەردەوام، گۆڕانی دۆخە سەلمێندراوەکان لە سەر دۆخ‌نوێنی لە گەردانی ناودا، گۆڕانی ئولگوویهاوته‌ریبی ئێرگێتیڤ. هەروا کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە لە هەورامییە لە جۆرگەلی دیکە لە هەورامی وەکوو شێوەزاری کەندووڵەییش دەبینرێت، هەوڵ دەدەین لە کۆتاییی ئەم وتارەدا ئولگوویەک لە ئاڵ‌وگۆڕگەلیئەگەری لە هەورامیدا بخەینە بەر دەست.
کلیدواژه هەورامیی کرماشانی، ئاڵ‌وگۆڕگەلی زمانی، ڕەگەز، دۆخ‌نوێنی نابکەردی، نموودی بەردەوام، ئولگووی هاوته‌ریبی ئێرگێتیڤ.
آدرس زانکۆی کوردستان سنە, ایران, زانکۆی کوردستان, ایران
پست الکترونیکی e.miraki@lit.uok.ac.ir
 
   A short look at some of the linguistic properties of Hewramî Kirmaşanî  
   
Authors Miraki Ehsan ,Naghshbandi Zaniar
Abstract    Languages of the world undergo different types of gradual changes due to various reasons and may even transform into entirely new varieties with totally new features in their phonological, morphological, and syntactic systems. Hawrami, as a New Iranian language and one of the sub branches of Gurani languages, is no exception to this general pattern. So far, different varieties of this language have been identified and partially described in the available literature on Iranian Linguistics and Iranian Studies. The present paper seeks to introduce a new variety of Hawrami, referred to as &Hawrami Kermashani&, and shed light on some of its defining characteristics. The ancestors of the speakers of this special variety of Hawrami, who generally live in Kermanshah now, have migrated from Paveh since 1920s under social, economic, and political circumstances. Since the attested linguistic changes occurred in the idiolects of the second and third generations of these immigrants follow a fixed pattern, their variety can now be plausibly identified as a new geographical dialect of Hawrami. Some of the prominent features of this new variety, which are presented here in the form of a comparison with the same features in the relativelymorestudied variety of Paveh, are: omission of a special allophone which is traditionally described as &dal Hawrami&, omission of gender distinction, change in the expression of plurality, radical changes in the linguistic expression of progressive aspect, changes in the patterns of case marking, and changes in the codification of ergative alignment.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved