>
Fa   |   Ar   |   En
   گەشتێکی قەسیدە هەمزییە عەرەبییەکەی نالی  
   
نویسنده رێزوان هادی
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1398 - دوره : 5 - شماره : 7 - صفحه:177 -187
چکیده    ئەحمەدی کوڕی موحەممەدی حەزراوی کە هاوچەرخی نالی بووە، لە کتیبی نزهة الفکردا باسی ئەوە دەکات کە «مەلا خزری ئەفەندی نالی کوردی»، لە ساڵی هەزار و دووسەد و هەشتا و بڕێکی کۆچیدا چووە بۆ مە ککە و لەوێ نیشتەجێ بووه. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە نالی لەو کاتەدا بە تەمەن بووە و پلەی زانیاریشی ئەوەندە بەرز بووە کە لە کۆڕی ئەمیری مەککەدا شانی داوە لە شانی زانایانی ئەو چەرخە. حەزراوی قەسیدەیێکی عەرەبی ١١٦ بەیتی لە نالی ئەهێنێت کە لە ستایشی ئەمیری مەککە عەبدوڵڵای کوڕی عەوندایە. بە تێفکرین و ڕامان لەم قەسیدەدا و هەروەها بەراورد کردنێکیشی لەگەل چەند شیعرێکی دیوانە کوردییەکەی نالیدا هەندێک زانیاری بەنرخمان لە بارەی ساڵانی کۆتایی ژیانی نالییەوە بۆ دەردە کەوێ؛ بەتایبەت کە ئێستا بە یارمەتیی چەند بەڵگەنامەی سەردەمی عوسمانی ئەزانین کە نالی کەی و لە کوێ مردووە. نووسەری ئەم باسە کە شەرۆڤەیێکی فارسیشی لەم قەسیدە کردووە، بۆ وەدەرخستنی چەند توێژێک لە دۆخی دەروونی و ژیانی ‌غەریبانەی نالی، سەرنجێکی ئەم شیعرە دوور و درێژەی نالی ئەدات. هەر تەنها بە خوێندنەوەی ئەم پەسنەی نالیدا بۆمان دەر ئەکەوێت کە نالی ساتەوەختێک بۆ بەجێ هێشتنی مەککە دوودڵ بووە و ئەگەرچی دڵی کەڵکەڵەی شارەزوور و هەندێ شوێنی تریشی کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا دڵی نەهاتووە وڵاتی حیجاز بەجێ بهێڵێت. هەرچەند کە دوایی تەنگیان پێ هەڵچنیوە و وە کوو لە دیوانە کوردییە کەشدا بۆمان دیاری ئەدات، مەککەی بەجێ هێشتووە و ئەستەمبوڵ گرساوەتەوە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
کلیدواژه شیعری کلاسیک، نالی، هەمزییەی عەرەبی، مە‌ککە
آدرس زانکۆی کوردستان سنە, ایران
پست الکترونیکی hadirezwan@yahoo.com
 
     
   
Authors
  
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved