>
Fa   |   Ar   |   En
   جوانیناسی و شیعری هێمن  
   
نویسنده قهرمانی جعفر ,شیخ احمدی اسعد
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1396 - دوره : 3 - شماره : 4 - صفحه:167 -188
چکیده    جوانیناسی هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شێوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لێکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تێڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. مێژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شێوازێکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. یەکەم‌ جار فەیلەسووفی ئاڵمانی، ئەلێکساندێرکۆتلیب باوم گارتێن (١٧٦٢١٧١٤)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هێنا.ئاواز (مۆسیقا) بەشێک لە پێکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر ئاخاوتنێکی ئاوازییە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە ئاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکرێ ئەم بابەتە وەک لایەنێکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندرێ و بەرجەستە بکرێت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هێمن ئەوەیە ئەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لێکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هێمن هزرخەیاڵاویی ئاوێتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مه‌به‌ست له‌م وتاره‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نییه‌ ‌بسه‌لمێنین شیعری هێمن به‌هره‌ی جوانیناسیی هه‌یه‌ و به‌س، به‌ڵکوو لە روانینێکی گشتیدا سه‌لماندنی ئه‌م راستییەیە که‌ شاعیرانی کورد شاره‌زای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لە جوانیناسیی ئاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هێمن کە لە ئافراندنی وێنەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هێمن خاوەنی خەیاڵێکی بەرز، هزرێکی قووڵ، زمانێکی رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شیعری هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ئێسنادی و کتێبخانەییە، کە لە فیش نووسی لەسەر بابەتەکان پێکهاتووە.
کلیدواژه جوانیناسی، هێمن، ئاوازی ناوەوە، وێنەی شیعری
آدرس دانشگاه کردستان, ایران
پست الکترونیکی asaad1385@yahoo.com
 
   Aesthetics and Hemin’s Poetry  
   
Authors Ghahramany Jafar ,Sheykhahmadi Sayyed Asaad
Abstract    Aesthetics has been a subject to analysis since the time of Socrates and even before his time in various ways by the Greek philosophers. The idea of aesthetics reached its peak of excellence in the classical era. The introduction of aesthetics using the scientific method dates back to the eighteenth century. Alexander Gottlieb Baumgarten was the first to use the term aesthetics. Music is fundamental to the structure of poetry. In fact, poetry is like songwriting that affects the feeling. In most of his poems, Hemin has given a great importance to the music. This paper is an attempt to investigate the aesthetical perspectives in Hemin’s poetry. The aesthetics of music and the imagination of Hemin’s poetry are considered as the main factors in the formation of a poetic image. Hemin’s poetry is full of such enriching characteristics like fantasies, profound thoughts, overwhelming emotions, and linguistic fluency.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved