>
Fa   |   Ar   |   En
   لێکدانەوەی شێوازناسانەی قوتابخانەکانی روانگە و کفری: بە سەرنجدان بە شیعری شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت  
   
نویسنده سجادی بختیار
منبع پژوهشنامه ادبيات كردي - 1396 - دوره : 3 - شماره : 4 - صفحه:131 -165
چکیده    ئەم وتارە هەوڵ ئەدات لە هەنگاوی یەکەمدا ئاوڕ لە دوو قوتابخانەی شیعری هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی عێراقدا بداتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دوای ناساندنی قوتابخانەکانی ڕوانگە و کفری، دەست دەکات بە ئاراستەکردنی بابەتی ناوەندیی توێژینەوەکە کە بریتییە لە دیاری کردنی مۆرک و تایبەتمەندییە شێوازناسانەکانی ئەو بەرهەمانە. ئەو دوو قوتابخانەیە دوو ڕەوتی گرنگی ئەدەبییان لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩١دا پێکهێنا کە وەکوو قۆناغێکی گرنگی مێژووی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی عێراق لە قەڵەم دەدرێت. لە پێناو دەستەبەرکردنی چوارچێوەیەکی تیۆریک بۆ دەستنیشان کردنی شێوازناسیی بەرهەمە شیعرییەکان، کەڵک لە ڕوانگەکانی شەمیسا و بە تایبەت کتێبی شێوازناسیی لێکۆڵەری ناوبراو وەرگیراوە کە بایەخ دەداتە سێ ئاستی جیای زمانی، ئەدەبی و هزری لە دیاری کردنی مۆرکی شێوازناسانەی بەرهەمە ئەدەبییەکاندا. لەم توێژینەوەی بەردەستدا پەنجە خراوەتە سەر دامەزرێنەر و ناسراوترین ئەندامی هەرکام لە قوتابخانە شیعرییەکان کە بریتین لە شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت و پاشان بەرهەمەکانیان بە گوێرەی بنەواشە سەرەکییەکانی بۆچوونی ڕەخنەگرانەی ناوبراو لێکدراونەتەوە و جیاوازییەکانیان خراونەتە ڕوو.
کلیدواژه شێوازناسی، شیعری کوردی، قوتابخانەی ڕوانگە، قوتابخانەی کفری، شێرکۆ بێکەس، لەتیف هەڵمەت
آدرس دانشگاه کردستان, گروه زبان و ادبیات انگلیسی, ایران
پست الکترونیکی b.sajadi@uok.ac.ir
 
   Stylistic Analysis of the Works of Ruwange and Kifri Literary Schools: With Especial Reference to the Poetry of Sherko Bekas and Latif Halmat  
   
Authors Sadjadi Seyed Bakhtiar
Abstract    The present paper seeks to explore the poetical premises and stylistic features of the works of Ruwange and Kifri, as two major literary schools. Both schools played a highly significant role in the literary development of Kurdish poetry from 1970 to 1991, which is considered as an influential stage in contemporary Kurdish literature. Kurdish Poetry went through several different stages in the 1970s and 1980s. The stylistic approach proposed by Professor Cyrus Shamisa provides the theoretical framework for the present study according to which the triplet lingual, literary and epistemological levels of a given literary work ultimately shape its stylistic feature. In the present research, attention is paid to the poetical works of founders of schools, Sheko Bekas and Latif halmet. They are also considered as two great poets whose works develoed contemporary Kurdish poetry. Their poetry is read in terms of the mentioned stylistic approach through the examination of the triplet levels in Shamisa’a approach.
Keywords
 
 

Copyright 2023
Islamic World Science Citation Center
All Rights Reserved